مافی ژن لە کۆمەڵگای کوردی

وەک ئاشکرایە تاوەکو سەرەتاکانی سەدەی بیست، دۆخی ژن لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لەسەر یەک ڕێچکە دەڕۆیشت، ئەویش بریتی بوو لە پەراوێزخستن و گۆشەگیرکردنی لە ماڵەوە. کار و ژیانی لەجوگرافیایەکی بەرتەسک سنوردار کرابوو. بە مانایەکی تر کاتێک باسی ژن دەکرا، ڕاستەوخۆ خەیاڵی مرۆڤ دەچوە چێشتخانە و گەورەکردنی منداڵ. بەڵام ئەو دۆخە بەردەوام نەبوو، بەڵکو بەهۆی سەرهەڵدانی ڕۆشنگەری و شۆڕشی پیشەسازی لە پێش سەدەی بیست، بارودۆخی ژن لە سەدەی بیست و بە دیاریکراویش لە ناو وڵاتە پێشکەوتووەکان هەنگاوی باشی نا. ئەوە بوو لە ساڵی ۱۹۱۹ مافی دەنگدان بە ژن بەخشرا و دواتریش وردە وردە مافەکانی تر لەلایەن خەباتی خۆیانەوە بەدەست هات. گۆڕانە سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکان گوڕێکی باشیان بە پرسی کورد دا، بەڵام لە کۆمەڵگا دواکەوتووەکان دۆخی ژن هەمان دۆخی سەدەکانی پێشتر بوو. لە کۆمەڵگای کوردیش، ژن هەر بە پەراوێزخراوی و پلەدوو مایەوە. ئەمیش بەهۆی هەژمونی ئەو بیرکردنەوە زاڵە بوو، کە کلتور و ئاین سەبارەت بە ژن هەیانبوو. لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکەوە، دۆخی ژن گۆڕانێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی. شۆڕشی تەکنەڵۆژیا کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کرانەوەی کۆمەڵگای کوردی هەبووە. جگە لەمەش ڕۆشنبیران کەوتنە ڕەخنەگرتن لە ڕەهەندە داخراو و بەسەرچووەکانی ئاین و کلتور، ئەمەش کرانەوەکەی خێڕاتر کرد. ئێستا دۆخی ژن بەرەوپێشچوونێکی بەرچاوی بەخۆی بینیوە و لە هەموو کایەکانی ژیان ڕۆڵیان هەیە، بە مانایەکی تر، ئێستا ژنی کورد سەربازە لە ڕۆژئاوا و خاکی کوردستان دەپارێزێت، لە میدیادا و فەرمانگە حکومی و تایبەتییەکان، ژن دەبینرێت، بەڵام پێویستە ئەوەش بوترێت، تا ئێستاش کلتور و ئاین ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕن و دژایەتی ئەو کرانەوەیە دەکەن. هیوادارین دۆخەکە باشتر بکرێت بەچاوی یەکسانی سەیری مرۆڤایەتی بکرێت
دیمۆكراسی و بارودۆخی ژنان لە ئێراق

دیموكراسی ھەر وەك لە پێناسەكەیدا دیارە ، واتە هێزی خەڵک كە پیك دێت لە یاسای زۆرینە و پاراستنی مافی تاک و کەمینە . چەمکەکانی ئازادی و دڵفراوانی و مافی ئازادی ژنان بە توندی لەگەڵ دێموکراسیدا هاوپەیوەستن . سیستەمی دێموکراسی کە سیستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتیە و ڕۆژئاوا نوێنەرایەتی دەکات ، دەبێتە پێوانەیەک بۆ دێموکراسی و مافی ژنان . هەروەها بارودۆخی ژنان پێوەرە بۆ ئەوەی کە کۆمەڵگا لە دیموکراسییەوە چەند نزیک یان دوور بێت بۆیە ئەگەر سەیری بارودۆخی ژنان بکرێت لە عێراقدا بە پێوەرەکانی دیموکراسی ئێمە ئەوە مان بۆ دەردەكەوێت کە بارودۆخی ژنان زۆر خراپە وەک دیموکراسی کۆمەڵگا ڕۆژئاواییەکان بە کۆمەڵگەی پیشەسازی دەلکێت کە سیستەمی ئابووری هەیە کە تاکەکان بەشداری لە بەرهەمهێنان دەکەن لەم بوارەدا تاکەکان بە ژنەوە ئازاد بوون لە ڕووی ئابووری و سەربەخۆ لە وانی تر . بەڵام لە عێراقدا وەک بارودۆخی کۆمەڵایەتی - ئابووری بە کۆنزەرڤاتیڤێکی نەریتی فیوداڵی و دینی یی دەژمێردرێت کە تاک سەر بە گروپێکە و هی ئەوانی تر لە خێزان و قوتابخانە و خێڵ و کۆمەڵگا و ئایینەوە هەیە کە ژنان بە کۆت و بەندوبەندێکی زۆر ەوە بەند دەکات لەم بوارەدا ژنەکان لە خێزان و قەزاو قوتابخانە و کۆمەڵگاکانییەوە خاوەنیان نیەتی ، واتە نێرەكان بڕیار لەسەر چالاکی و چارەنووسی و تەنانەت ڕەفتاریشی دەدەن چینی کۆمەڵایەتی لە ڕەوشی ژناندا ڕۆڵی هەیە ، بۆ نموونە ئەکادیمیە لیبراڵەکان بە شێوەیەک لە شێوەکان لە باقی کۆمەڵگا باشترن ، بەڵام ڕوانگەی گشتی بۆ هەموو کۆمەڵگا هێشتا سەیرکردنی نەریتی بە ژنەوە هەیە