بە شوودانی مندڵی کچ سەرپێچیە

بە شوودانی مندڵی کچ سەرپێچی مافەکانی مرۆڤە بەشوودانی منداڵی کچ پێش تەمەنی 18 ساڵی یەکێکە لەسەرپێچییە بنەڕەتیەکانی مافی مرۆڤ ، و زۆر هۆکار کاریگەرن لەسەر منداڵی کچ کە لەبەردەم مەترسی هاوسەرگیری پێشوە ختدا بێت وەک هەژاری ، و دیدو بۆچوون لەسەر پرۆسەی هاوسەرگیری کە( پارستن) فەراهەم دەکات بۆ کچان و ئابڕووی خێزان دەپارێزێت ، وە بوونی کلتووری کۆمەڵایەتی ، و بوونی یاسا عورفی یان ئاینیەکان هاوسەرگیری پێش وەخت یش دادنرێت بە پرسێکی جیهانی و کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر مافەکانی کچانی نەوجەوان بە جۆرێک تا ئێستا نزیکەی 700ملیون ژن لە جیهاندا هاوسەرگیریان کردووە پێش تەمەنی 18 ساڵی . بەرزترین رێژەی بەشوودانی منداڵ لە جیهاندا لە ئەفەریقای باشوورە بەجۆرێک لە % 35 کچانی گەنج هاوسەرگیریان کردووە پێش تەمەنی هەژدە ساڵی ، و دوای ئەو وڵاتانی باشووری ئاسیا کەنزیکەی % 30 کچانی منداڵ لەم ناوچانەدا هاوسەرگیریان کردووە پێش تەمەنی هەژدە ساڵی . شایەنی باسە لەبەر ئەوەی دەستپێکردنی ئەم پرۆسەیە لەسەرتا زۆر زووەکانی تەمەنی منداڵی کچ رودەدات ، مەترسی هەیە لەسەر پەرواوێزخستنی کۆمەڵایەتی کچان و ڕووبەڕوو بوونەوەیان بە توندوو تیژی ،سەرەڕای ئەوەی مەترسی زۆر گەورەی تەندروستی بۆ ئەم کچانە هەی وەک مەترسی سک پڕی ومنداڵ بوون، و مەترسیە جەستەیی و دەروونیەکانی تایبەت بە منداڵ، و رێگریش دەبێت لە پێدانی هەل بە منداڵ بۆ خۆشی وەرگرتن لەماوەی منداڵی و بەردەوامبوونی لە خوێندن.. لەم ڕوانگەیەوە ەکرێت پێناسەی بەشوودانی منداڵی کچ بکرێت بە هاوسەرگیری زۆرە ملێ،چونکە مندال هێشتا نەگەشتۆتە ئاستی پێگەیشتن و ئاستی زانیاری پێویستیشی نیە بۆ ئەوەی بڕیاری ڕوون بدات. لەبەرئەوە کاتێک منداڵ ڕەزامەند دەبێت لەسەر هاوسەرگیری لە ژێر فشاری وەک هەڕەشەکردندایە . پرسی هاوسەرگیری منداڵ لە ژماریک لە ڕێکەوتنامە نێودەوڵەتیەکاندا باسی لێوەکراوە وەک وە لە پلات فۆرمی کاری پەکینی ساڵی 1995 ، و ڕیکەوتنامەی نەهێشتنی هەمووشیوازەکانی جیکاری دژ بەژنان ساڵی1979 کە ڕووماڵی مافی پاراستنی منداڵی کردووە لە هاوسەرگیری پبَش وەختە وە ک ئەوەی لەبەندی 16 لە دەقەکەیدا هاتووە " دەزگیرانی و هاوسەرگیری منداڵ هیچ دەرئەنجامێکی یاسایی نیە ، و هەموو بەدواداچونێک بۆ ئەم مەبەستە پێویستە وەک گرتنەبەری یاسا بۆ دیاریکردنی کەمترین تەمەنی هاوسەرگیری " وە لە رێکەوتنامەی مافی منداڵی ساڵی 1989 بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ باس لە هاوسەرگیری منداڵ نەکراوە ،بەڵکو ئەم پرسە پەیوەستکراوە بە مافەکانی دیکەی منداڵ وەک مافی ئازادی و ڕادەربڕین، و مافی پاراستنی لە هەمووجۆرە دەستدرێژیەک ، وە مافی پاراستنیشی لە پیادەکردنی هەموو داب ونەرێتێکی زیان بەخش . وە یاساکانی عێراقیش تایبەت بە هاوسەرگیری منداڵ تائێستا کەمتر ئەو وڵاتەی ناچار کردووە بۆ ئەوەی پابەند بێت بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتیەکان ، وەک ئەوەی لە بڕگەی 41 لە دەستووری هەمیشەی عێراق هاتووە" کە عێراقیەکان ئازادن لەوەی پابەندبن بەرامبەر بە یاسای باری کەسی بەپێی مەزهەب، و خێڵ ،و بیرو ڕا و بژاردەکانیان کە ئەمەش رێکدەخرێت بە پێی یاسا"، ئەم بەندە یاساییە بوو کە هەلی یاسایی تایبەتی خولقاند بۆ گروپی مەزهەبی یان ئاینیەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەساڵی 2004 و پێشنیاریان کرد بۆ پەرلەمانی عێرق بۆ ئەوەی رێگە بدات بە شووکردنی کچان لە تەمەنی نۆ ساڵی. وە لە ئامارێکدا بۆ ئەم پرسە وە زیری پلاندانان و هەماهەنگی گەشەپێدانی عێراق لە ساڵی 2013 ڕایگەیاند کە عیراق لە نێو ئەو وڵاتانەی جیهاندایە بەزری رێژەی بەشوودانی کچی منداڵی تێدایە و دەکاتە %11. . وە تائێستا یاسای کار پێکراو باری کەس عێراق یاسای ژمارە 188 لە ساڵی 1959 یە ، کە یاسایەکی تا ڕادەیەک پێشکەوتووە بە پێی گونجاندنی بە ستانداردە نێودەوڵەتیەکان لەسەر دیاریکردن و سنووردارکردنی تەمەنی هاوسەرگیری بۆ 18 ساڵ وە لە بەندی (7) یاساکەد ایە. لە لایەکی دیکەوە بەندی ( 2) لە یاسای توندو تیژی خێزانی ژمارە 8 ی ساڵی 2011 هەرێمی کوردستانی عێراق ، وەسفی هاوسەرگیری مناڵ و بەشوودانی منداڵی کردووە بە کردەیەکی توندو تیژی خێزانی ، وە لە بەندی ( 7) ی هەمان یاسا دا هاتووە سەپاندنی سزای زیندانی لە 6 مانگ بۆ 3ساڵ لەگەڵ پێدانی بڕی 1 بۆ 5 ملیۆن دیناری عێراقی بۆ هەرکەسێک کەتوندوتیژی خێزانی ئەنجام دەدات لە نێویدا هاوسەرگیری منداڵ. بۆ ئەم مەبەستەش پرسی بە شوودانی منداڵ لە هەرێمی کوردستانی عێراق پرسێکی جدیە و پێویستی بەدەست تێوەردان هەیە بە بێ سازش کردن بە شێوەی قاڵبی یاسایی کە رێگری لێبکات و بەدواچوون بکرێت بۆپاراستنی منداڵان ، بەجۆرێک هاوتریب بێت لەگەڵ هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەزرکردنەوەی ئاستی ووشیار گشتی و داکۆکی بەردەوام دژی بەشوودانی کچان ، چونکە ئەم پرسە دەکرێت بمێنێتەوە کۆمەڵگا ئەگەر هاتوو گۆڕانکاری لەداب نەریت نەکرێت هەرچەندە یاساش بوونی هەبێت بۆ رێگرتن. وە تا ئێستا بەشوودانی منداڵ لە هەرێمی کوردستان توێژینەوەو دوکیومێنتاری بۆ نەکراوە بەتەواوی ، بۆ ئەوەی بتوانرێت چارەسەری کاریگەر بۆ دابنرێت لە رێگەی داکۆکیکردن و پێنشنیارە سیاسیەکان ، وە بەپێی ڕووپێووی یونسیف لە ساڵی 2018 دا، رێژەی % 27 ژنان لە هەرێمی کوردستان کە شوویان کردوە پێش تەمەنی 18ساڵی بووە ئا. ئیراد منوچر

هەواڵ