تەرمی کچێکی گەنج بە کوژراوی دۆزرایەوە – کوشتنەکە بەهۆی تاوانی شەرەفەوە بووە
سلێمانی - ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ
ئەمرۆ دووشەمە،٤/١٠/٢٠٢١ کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی سەر لە بەیانی، هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی ئاگادارکرانەوە لە دۆزینەوەی تەرمی کچێکی گەنج لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی کە ئاسەواری ئەشکەنجە و توندوتیژی جەستەیەوە دیارە.
بە پێی راپۆرتی سەرەتایی پۆلیس تەرمی قوربانییەکە - کە بە پیتەکانی (ئ، ک، ج) ناسێندراوە تەمەنی هەژدە ساڵە - تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانیدا کراوە.
هەڵوێستی بنەماڵەی کچەکە
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتایەکانی پۆلیس بنەمالەی کوژراوەکە نیشتەجێی گەرەکی تووی مەلیکن لە شاری سلێمانی ئەوەشیان راگەیاند کە بنەمالەی قوربانیەکە تائێستا ئامەدەنین تەرمەکە وەربگرنەوە .
نێردروای ڕێخراوی ئازادی و مافی مرۆڤ
پەیوەندی بە کەسوکاری کچەکەوە کرد، کەسێک بەناوی (ک، ج، ح ) ئەوەی کردووەتەوە هیچ لێدوانێک بدات یان هەر زانیارییەک لەبارەی ڕووداوەکەوە بخەنەڕوو. ئەو ئەندامەی خێزانەکە ئاماژەی بەوە داوە کە "نایانەوێت زیاتر ئابڕووی خێزانەکەیان لەکەدار ببێت" و هیوایان ئەوەیە "بابەتەکە دابخرێت کۆتایی پێ بێت .
پزیشکی دادی سلێمانی دووپاتی کردووەتەوە کە لەشی قوربانییەکە نیشانەکانی توندوتیژی جەستەیی پێوە دیارە و بەپێی راپۆرت پزیشکی ماوەی ڕۆژێکە ئەو کچە کوژراوە.
نەبوونی سکاڵا و داخستنی دۆسیەکە
وتە بێژی هێزەکانی پۆلیس سەرکەوت ئەحمد رای گەیاند کە هێزەکانی پۆلیس لە لێکۆلینەوە بەردەوام دەبن تا راستی روداوەکە ئاشکرا بکەن .
وتەبێژی پۆلیس راشی گەیاند کە هەتا ئێستا هیچ کەسێک بە فەرمی سکاڵای تۆمار نەکردووە. بە پێی یاسا ناوخۆیەکانی عێراق ، ئەگەر خێزانی قوربانیەکە سکاڵا تۆمار نەکەن، دۆسیەکە دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە و دوای ماوەیەک دادەخرێت.
بەرزبوونەوەی تاوانەکانی کوشتنی شەرەف لە عێراق روو لە زیادبونە .
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا ڕوودەدات کە تاوانەکانی کوشتنی شەرەف و ماوس لە هەرێمی کوردستان و عێراق روو لە زیادبوونە. بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوەکەمان، ساڵانە چەندین کەس لەژێرناوی "پاکردنەوەی شەرەف و ناموسدا "دا دەکوژرێن، و بکەرانی ئەم تاوانانە زۆرجار بەبێ سزادان ئازاد دەبن ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە کە یاساکانی باری کەسی و شارستانی لە عێراق کارئاسانی تەواو دەکەن بۆ کەسانێک کە لەژێر ئەم ناوانەدا تاوان ئەنجام دەدەن و بەبێ سزادان دەرباز دەبن.
داواکاری لە دامەزراوە فەرمییەکان
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و عێراق لەم بەیاننامەیەدا داوا لە پەرلەمان دەکات:
- پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی کوشتن لە ژێر ناوی شەروف و ناموسدا و
دەرکردنی یاسای توندتر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم تاوانانە
گرنگی پاراستنی مافەکانی ژنان
ئەم ڕووداوە جارێکی تر تیشک دەخاتە سەر گرفتی قووڵی پێشێلکاری مافەکانی ژنان لە ناوچەکەدا، کە ژنان دەبنە قوربانی یەکەمی ئەو کلتورە نادادپەروەرانەی کە توندوتیژی وەک چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنێت لە ژێر چەمکی ئاینی و کلتوریدا .
ئادەکردنی راپۆرت
بەناز حسن
AM11:59:04/10/2021



